نیۆیۆرک تایمز :ئێران شوێنی نهێنی ژێرزەوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی سانتی فیوژی ئەتۆمی

 

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی رۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە چەند وێنەیەکی مانگی دەستکردی سەر ئێران دەکات لە نزیک ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز لە ئێران و دەنوسێت ئێران لە ژێر زەویدا خەریکی بەرهەمهێنانی سانتی فیوژی ئەتۆمییە

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئێران ئەوناوەندە بۆ قەرەبووی تەقینەوەکەی  ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز دروست دەکات کە هاوینی ئەمساڵ تەقێندرایەوە

تیمی پسپۆری ئەم بوارە وێنەکانی مانگی دەستکریان هەڵسەنگاندووە، لەسەر ئەو باوەڕەن ئێران سانتی فیوژە ئەتۆمیەکانی کە پیتێندراون بە یۆرانیوم دەخاتە شوێنێکی ژێر زەوی .

ئەو شوێنە وەک دەبیندرێت لە دوولاوە دەچێتە ژێر زەوی  بۆ ئەوەی نەتواندرێ بە هێرشی ئاسمانی لە ناو بچێت

ئەو ناوەندە نوێیە دەکەوێتە دامێنی کێوێک لە باشووری ئەو ناوەندە ئەتۆمییەکی ئەمساڵ تەقێندرایەوە لە نەتەنز ، وەک تا ئێستا زاندراوە دەکەوێتە ٢٢٥ کیلۆمەتری باشووری تارانی پایتەختی ئێران

ش ، ب

Back to top button