پەرلەمانتارێکی پارتی وڵامی بەختیار شاوێس دەداتەوەو بە پەرلەمانتارە درۆزنەکە ناوی دێنێت

 

بەهمەن کاک عەبدوڵلا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان  ، وڵامی بەختیار شاوێس- ی پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی بەغدا دەداتەوە کە لە چەند رۆژی ڕابردوو وەک پیشەیی ڕابردووی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان و یاسای قەرزی عێراق و هەڵوێستی پەرلەمانتارانی کورد لەمبارەوە ، لێدوانی جەواشەکارانەی بڵاو کردۆتەوە .

 

بەهمەن  کاک عەبدوڵلا لە سەرەتای وڵامەکەیدا روو لە بەختیار شاوێس بەم جۆرە وڵامی داوەتەوە .

ئیوە دەتانەویت تاکەی بەدرۆ و چەواشەکاریەکانتان بەرچاوی خەلکی کوردستان ڕەش بکەن و ڕاستیەکان ، نەبینیت ، خەیاڵتان خاوە ئیستا خەلکی کوردستان باش ئیوە و درۆ و چەواشەکاریەکانتانی بۆ دەرکەوتوە .

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی سەبارەت بەیاسای قەرز و بێهەڵویستی هاوپیشەکانی شاوێس بۆی دەنووسێت .

گەر یاسایی قەرز خنجەری ژەهراوی نەبوو لە پەرلەمانی عیراق ئاغاکانت لەکوردیان دا ، ئەی بۆچی لەجەلسەی پەرلەمان خۆت و هاوریکانت و جاش پەرلەمانتارەکانی تر لەهۆلی پەرلەمان دەرچوون ، مەرد بوایەن و بمابایەنەوە و بۆ خەلکی کوردستان تان سەلماندبایە ئیوە دلسۆزن ، نەبوایەن بەپاشکۆی فراکسیۆنی پارتی ، بەلام ئیوە لەوەتی هەن شەریکی دز و رەفیقی قافڵەن .

 

لە بەشێکی دیکەی وڵامەکەیدا بۆ بەختیار شاوێس ، کە ئاماژەی بەوە دابوو ئەوانەی بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان  نادەستوورییەو کۆیلەی لایەنێکن بەهەمەن کاک عەبدوڵلا بەم جۆرە ولامی دەداتەوە .

ئەوانەی بەرگری لەئەزمونی حوکمڕانی هەریمی کوردستان و مافەدەستوریەکانی دەکەن ، کۆیلە نین تو و هاو ئاوازە جاشەکانتان لەبەغداد کۆیلە و کاسە لیسن کە بەدەنگی خەلکی کوردستان چونە بغداد و لەویشەوە جگە لە هیرش و پەلاماردانی حکومەتی هەریمی کوردستان نەتان توانیوە ووشەیەک دژی هەنگاوە نادەستوریەکانی برا عەرەبە چاوەرەشەکانتان لەزاری پیستان بیتە دەرەوە .

 

بەهمەن  کاک عەبدوڵلا هاوکات وڵامی ئەو قسەی شاوێس دەداتەوە کە گوتبووی سیاسەتی نەوتی هەرێم ناشەفاف و شکستخواردووە ، ئەو نەک بە شکسخواردووی نازانێت بەم جۆرە روونکردنەوەی بۆدەدات

سیاسەتی نەوتی هەریمی کوردستان نەک هەر شکستخوارد و نیە ، بەلکو گەر ئەو سیاسەتە نەبوایە ئیستا تۆ و جاش پەرلەمانتارەکانی تر ، لەم دۆخە ئابوریە سەختەدا دەهاتنەوە کوردستان فەوجی ئەفواج خەفیفەتان دەکردەوە و ناوی خەلکتان دەنوسی تابیکەنە فورسان ( جاش ) وەک خۆتان .

ئەو وەفدەی ئیستا لە بغدادن هەمان ئەو وەفدەیە کەلەسالی ۲٠۱۹ و ۲٠۲٠ ڕیککەوتنیان لەگەل حکومەتی عیراق کردوە و عیراق پابەند نەبوە ،ئەو وەفدەش زۆرینەی لەحزبەکەی جەنابتە گەر دەسەلاتیان نەبوایە وەک تۆ درۆیان بۆ خەلک نەدەکرد دەهاتنە بەردەم خەلک دەیانگوت دەسەلاتمان نیە ، بەلام لەگەل هەرزە سیاسیەکی وەک جەنابت چی بلیین کەباوەرت بەسەرکردەکانی خۆشت نییە .

بەهمەن کاک عەبدوڵلا لە کۆتاییدا داوایان لێ دەکات بۆ بەردەوامی لەچەواشەکاری و  ئاماژە بەوە دەکات

ئیوە بەردەوام بن لەسیاسەتی دوفاقی و درۆ و دورروی خۆتان و ئیمەش بەردەوام دەبین لەبەرگری کردن لەئەزمونی حوکمڕانی کوردی ، دواتر ئەنجامەکەی خەلکی کوردستان دەیبینێت کێ درۆزن و گوێ لەمشتی دوژمنە و کێش کوردستان پەروەر .

Back to top button