کفری : خۆپیشاندەرێک کوژرا

 

خۆپیشاندەرانی کفری ئەمڕۆ ئێوارە هێرشیان کردە سەر ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی بیسووتێنن.

ئەوە لە کاتێکدا بوو کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە لەوێ بوون و بوو بەهۆی گرژی ئاڵۆزی و لە ئەنجامی تەقەی دوولایەنی ئەمنی و خۆپیشاندەران ، گەنجێک دەکوژرێت .

وەک سەباح محەممەد  بەرپرسی  ئەو ناوچەی پارتی ئاماژەی پێداوە ، گەنجەکە لە لایەن هێزە ئەمننیەکانەوە تەقەی لێکراوە .

تەندروستی کفریش لە لیدوانێکدا بۆ میدیاکان پشڕاستی دەکاتەوە ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی ” شڤان محەممەد ” ەو لە دایکبووی ١٩٩٩ یەو کەسیکیش بریندار بووە

Back to top button