لە سەید سادق گێرەشێوێنان ئاگریان لە هەمەرێکی پێشمەرگە بەردا

دوای ئەوەی بەناوی مووچە خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکی سنوری سلێمانی دەستی پێکرد و دواتر لایەنگرانی پەکەکە خۆیان خزاندە نێو خۆپیشاندانەکان و هەلیان کوتایە سەر بارەگا حزبی و حکومیەکان.

 

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک تێکدەر و ئاژاوەگێران لە سنوری قەزای سەید سادق هەلیانکوتایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە کە ئەمنیەتی ناوچەکەیان پاراستووە، هەمەڕێکی پێشمەرگەیان سوتاند.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد کە هەندێک لە بەناو خۆپیشاندەر و گێرەشێوێنان بە چەک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان وەستاونەتەوە.

Back to top button