لە شارۆچکەی کفری ئەندامانی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکە بە ناوی خۆپیشاندەر هێرش دەکەنە سەر دام و دەزگا حزبی و حکومیەکان
دوای ئەوەی بەناوی مووچە خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکی سنوری سلێمانی و گەرمیان خۆپیشاندان دەستی پێکرد، بەڵام زوو لایەنگرانی پەکەکە خۆیان خزاندە نێو خۆپیشاندانەکان و هەلیانکوتایە سەر بارەگا حزبی و حکومیەکان و چەند کەسێکیشیان شەهید و بریندار کرد.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە شارۆچکەی کفری خۆپیشاندان دەستی پێکردۆتەوە و لە نێو خۆپیشاندەران زۆربەی زۆریان ئەندامانی تەڤگەری ئازادین کەباڵێکن سەر بە رێکخراوی پەکەکە.
سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کردووە کە ئەو لایەنگرانەی پەکەکە رێکخراون و چەند ئامانجێکیان بۆ دیاری کراوە کە هێرشی بکەنە سەر و بیسوتێنن