ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە سەرێ کانی تەقیەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز سەرێ کانیێی هەژاند

بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاكامى تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو لە نزیك خاڵێكى پشكنینى تایبەت بە سوپاى نیشتیمانیى سووریا لە شارۆچكەى سه‌رێ كانی ژێر كۆنترۆڵى ئۆپۆزسیۆنى سەربازیى لە باكوورى سووریا، دوو سه‌رباز گیانیان لەدەستدا و شەشى دیكەش برینداربوون.

هەروەها میدیاکان رایانگەیاندووە لە دەروازەى شارۆچكەى ره‌ئس عه‌ین، هێرشێك كرایە سەر خاڵێكى پشكنینى سەر بە سوپاى نیشتیمانیى سووریا، و له‌ئه‌نجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و شەش كەسیش برینداربوون.

 

Back to top button