ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بوو کە بە چەک هێرشاینکردە سەر ناوچەی پارتی لە کفری

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر باره‌گای ناوچه‌ی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌وڵیان دا، باره‌گاكه‌بسووتێنن، کادرێکی پارتیش ئاشکرای دەکات کە ئەوانەی هێرشی سەر ناوچەی پارتیانکرد چەکدارانی پەکەکە بوونە.

ره‌هێڵ جاف كارگێڕی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند : ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له‌ كفری،چه‌ته‌ن، تێكده‌رن، ئاژاوه‌گێڕن و خۆپیشانده‌ری راسته‌قینه‌ نین“.

هەروەها ئەو کارگێرەی لقی گەرمیان راشیگەیاندووە: “ئێمه‌ هه‌رگیز باره‌گای خۆمان راده‌ستی ئه‌و چه‌ته‌ و تێكده‌رانه‌ ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌رگریله‌ باره‌گاكه‌مان ده‌كه‌ین وفه‌رمان له‌ سه‌رووی خۆمان وه‌رده‌گرین“.

له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت باره‌گای ناوچه‌ی پارتی بسووتێنن،ره‌هێڵ جافرایگەیاندووە کە: “ئه‌وانه‌ چه‌ته‌ن و سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستانن، كه‌ رۆڵێكی نابه‌رپرسانه‌ له‌ رووداوه‌كاندا ده‌گێڕێت“.

Back to top button