شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

دوای ئەوەی دوێنێ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفوگۆکردن لە بارەی کێشە هەلواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانیبەغدایانکرد و پاش کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارای و نەوتی عێراق ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ، لە‌گە‌ڵ ئەو لیژنە‌یەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە كەراسپێردراوە بۆ گفتۆگۆكردن و دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاو و دە‌ستوری بۆ كێشە‌كانی نێوان ھە‌‌رێم و حكومەتی فیدراڵی‌.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە لە‌ كۆبوونە‌وەی ئەمڕۆ نێوان هەردوو لا بە ڕاشكاوانە‌ باس لە‌ ھۆكارەکانی دروستبوونی كێشە‌كان وچۆنیە‌تی چارە‌سە‌ركردنیان كرا لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق. لای خۆیەوە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكیئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، بە‌ لیژنە‌ی راسپێردراوی راگە‌یاند؛ حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییەكی دە‌ربڕیوە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بە‌پێی دە‌ستور و یاسابە‌ركارە‌‌كان مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم بكرێت و ئامادە‌ییشی دە‌ربڕیوە‌ بۆ گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن.

هەروەها لیژنە‌ی راسپێردراوی پەرلەمان پێشتر كۆبوونە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی عێراق كردووە‌ و لەسە‌روبە‌ندی ئامادە‌كاریراسپاردە‌كانی خۆیاندان بۆ ئە‌وە‌ی بە‌زووترین كات میكانیزمی گونجاو بدۆزنە‌وە‌ بۆ پرسە‌ ھە‌ڵپەسێردراوكان بە‌تایبە‌ت كێشەكانی نە‌وت ودارایی.

لەكۆتایی كۆبوونە‌وە‌كە لیژنەكە داوای خستنە‌ڕووی پێشنیار و راسپاردە‌كانیان كرد لە‌ وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم، بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌وانیشلە‌گە‌ڵ پلانە‌كانی خۆیان یە‌كیان بخە‌ن و دە‌رچە‌یە‌كی گونجاو دابڕێژرێت كە‌ ئاسانكاریش بكات بۆ دیاریكردنی ئە‌رك و مافە‌كانی ھە‌رێمیكوردستان لە‌ بودجە‌ی 2021. بڕیاریشە لیژنەکەی پەرلەمان لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكات بۆگەڵاڵەگردنی رێگا چارەیەكی دەرچوون لە كێشەكان كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت.

Back to top button