عەلی باپیر پەیامێک ئاراستەی پەکەکە دەکات و دەڵێت پێویست ناکات چیدیکە ئەو دزەبن کە بازاڕی شێواوی دەوێت و ئامۆژگاریتان دەکەمدەست لە وێرانکردن هەڵگرن لە پشت دەمامک

دواي ئەوەی خۆپیشاندان لە چەند شارو شارۆچکەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدرا، دواتر لە لایەن گێرەشێوێنانبەلارێدا برا، ئەمیری کۆمەڵ رایدەگەیێنێت، حزبێکی سیاسی بە دەمامکەوە ئەندامانی خزاندۆتە نێو خۆپیشاندان.

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بارەی خۆپیشاندانەکان رایگەیاندووە ئامۆژگارییەكی دڵسۆزانەی پەکەکە دەکەم كەئەندامانی بەشێوەی نەناسراوانە و دەمامكەرانە دەخزێنێتە نێو خۆپیشاندەرانەوەو، هانیان دەدەن‌و پێشیان دەكەون، بۆ سووتاندن‌وتاڵانكردنی بنكەو فەرمانگە حیزبی‌و حكوومییەكان، كە با دەست لەو كارەیان هەڵبگرن‌.

هەروەها عەلی باپیر راشیگەیاندووە کە پێویستە پەکەکە چیدیكە: (ڕاوچی خراپ نەبن، لە ئاوی لێڵدا ڕاو بكەن)و (دز نەبن بازاڕی ئاڵۆزیانبوێ) چییان لە هەگبەدایە، با بەئاشكراو شێوازی دروست بیخەنە ڕوو!

Back to top button