پەکەکە بە تەلەفۆن هەڕەشەی زمان بڕین لە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی دەکات و یەکێتیش هێز دەجولێنێت

دواي ئەوەی خۆپیشاندان لە چەند شارو شارۆچکەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدرا، دواتر لە لایەن لایەنگران و ئەندامانی پەکەکە بەلارێدا بردراو هێرشکریانکردە سەر بارەگا حزبی و حکومیەکان و سوتاندیان و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە بە جۆرێک یەکێتی هێزی جولاند و پەکەکەش هەرەشە لەچەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.

 

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە سێ رۆژی رابردوو کە پەکەکە خۆی خزاندۆتە نێو خۆپیشاندانەکان هەموو ئەو بەرپرس و ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی کە دژ بە خواستی پەکەکە هەڵوێستیان نواندووە لە لایەن پەکەکە هەرەشەیان لێکراوە.

سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاند پەکەکە بە شێوەی راستەوخۆ هەرەشەی لە ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە و پێیانی گوتووە کە دووبارەکردنەوەی هەر هەڵوێستێکی دژ بە پەکەکە زمان بڕینی لەدواوەیە.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کردووە لە ئێساتدا یەکێتی لە مەترسی پیلانی پەکەکە تێگەیشتووەو لە سنوری پشدەر هێزی جولاندووەو بەڵام پەکەکە هەرەشەی لەو هێزەو فەرماندەکانی کردووە، بە جۆرێک عەبدولا بۆر یەکێکە لەو فەرماندانەی یەکێتی کە پەکەکە راستەوخۆ هەرەشەی لێکردووە.

Back to top button