فرۆکەی شەڕکەری B52 ی ئەمریکا بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەسوڕێتەوە


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی B52 و کەشتی هەلگری فرۆکەی جەنگی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست جولە پێکرد، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم، دوو بۆمبهاوێژی بی 52ی ئەمریکا، بەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فڕین.

کەنالی الحدث رایگەیاندوور وەک پەیامێکی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران، لەماوەی کەمتر لەمانگێک بۆ جاری دووەم دوو بۆمبهاوێژی بی 52 ئەمڕۆ پێنج شەممە بەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فڕین.

لەلایەکی دیکە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە :هەوڵی ململانێ نادەین،بەڵام پێویستە ئامادەو پابەندبین بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو و رووبەڕووبوونەوەی هەر دوژمنکارییەک

Back to top button