كه‌مپینێك بۆ باوكی شه‌هید راگه‌یانرا

خواكوڕك

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تۆماری كردووه‌، له‌شاری هه‌ولێر كه‌مپه‌ینێك له‌ژێر ناونیشانی (هه‌موومان كاكه‌ حه‌مه‌ین) راگه‌یانرا، و به‌یاننامه‌یه‌كیش له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شداربوونی كه‌مپینه‌كه‌ پێكهاتوون له‌ كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری خۆبه‌خش و رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ پشتگیری له‌ هه‌لوێستی سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و قاره‌مان و باوكی (شه‌هید عەتا) حەمه‌ی حاجی مەحموود، ئه‌م كه‌مپینه‌ راده‌گه‌یه‌نین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌ركمان ئەوەیە سوور دەبین لەسەر‌ به‌رگریكردن له‌ به‌ڕێزیان له‌ بابه‌ته‌كانی یاسایی ده‌رگا كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر کەسێک كه‌ نیازی به‌شداریكردنی له‌م كه‌مپینه‌ هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ئەگەر پێویست بکات لە دادگا ئامادە دەبین.

دوای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه‌ گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵێش پاڵاوتگه‌ی نه‌وتیان هه‌یه‌، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای دژی تۆمار كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سكرتێری سۆسیالیست ئاماده‌یه‌ بچێته‌ دادگا و بیسه‌لمێنێت.

Back to top button