له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تی گۆڕاندا

خواكوڕك

سه‌ركردایه‌تی گۆڕان كه‌ پێكهاتوون له‌ ژماره‌یه‌ك بازرگان و سه‌ركرده‌ی دێرینی ناو یه‌كێتی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دارایی و په‌یوه‌ندیه‌كانی گۆڕان داگرتووه‌، هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌كه‌ش گومانه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیه‌كان زیاتر ده‌كات.

هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گیه‌نێت، نزیکەی 10 پۆستی سیادییان لە سنووری سلێمانی بەردەکەوێت، بەڵام پێیان نەدراوە، له‌ ئێستاشدا ته‌نها ده‌یانه‌وێت لەسەر بنەمای لێهاتوویی ‌سیڤی بدرێتە خەڵكانی شارەزای بوارە جیاجیاكان.

ئاسۆ مەحموود، باژێڕوانی‌ سلێمانی‌ گۆڕان به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌، لە كۆی 1200 پۆستی سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌نها 32 پۆست له‌لای ئه‌وانه‌ له‌كاتێكدا گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر له‌ 38% دەنگەكانی ئەو سنوورەی به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌كاتێكدا یه‌كێتی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌هۆی ناره‌زایه‌تیه‌كانی شه‌قام و هه‌ڵمه‌ته‌ میدیاییه‌كانی گۆڕان ترسی زۆری هه‌یه‌، وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م پۆستانه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گومانی زۆری لای جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی حزبه‌كه‌ دروست ده‌كات.

به‌شێك له‌ هه‌ڵسوڕاوان ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كه‌ن گۆڕان پۆسته‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی بازرگانی و ئابووری ئالوگۆڕ بكات و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی بێت.

پێشتر كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌ڵگه‌یه‌كی له‌رێگه‌ی (خواكوڕك)ـه‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ی %45 له‌ نه‌وتی شاری كه‌ركوك ده‌چێته‌ پاڵاوتگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نه‌وشێروان مسته‌فا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌لێدوانه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان، كه‌چه‌ندین جار بوونی پاڵاوتگه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م حزبه‌وه‌ دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی nrt ۆاگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ %18 پاڵاوتگه‌ی بازیان هی گۆڕانه‌، هه‌وره‌ها به‌م دواییانه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود رایده‌گه‌ینێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خاوه‌نی پاڵاوتگه‌ی نه‌وته‌.

Back to top button