ئەمریكا لە ئامادەباشیە لە عێراق

 

دوای ئەوەی بەرپرسانی پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ئاشکرایان کرد کە ئێستا سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە و هێزەکانی لە ناوچەکە بەهێز دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئێران کە دەکرێت، بەرپرسانی ئەو بەشە هەروەها ڕایانگەیاند کە میلیشیای سەر بە ئێران لە عێراق لەم ڕۆژانەی دواییدا بەرەو ئاستێکی بەرزتر لە ئامادەباشیدا ڕۆشتووە، ئەوەش ترسی لە نیازی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەوێ یان بۆ سەر پێگەی دیپلۆماسی واشنتۆن زیاتر کردووە

ئەو بەرپرسانە لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی سی ئێن ئێن – دا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بارودۆخەکە بووەتە نیگەرانی و تەئکیدیان کردەوە کە ئاماژە هەیە بۆ ئامادەکارییەکانی ئەو میلیشیایانە بۆ هێرشەکان ، هاوکات ڕەتیشیکردەوە وردەکاری زیاتر بدەن بەهۆی هەستیاری ئەو سروشتە هەواڵگرییەی کە هەیە.

Back to top button