پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بە هێزەکانی پۆلیس دەڵێت ، سەگ و کۆیلە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/qalb-Recovered.jpg)
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاری سلێمانیدا کە بڕیار بوو بکرێتە خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرین ، بەڵام بە هۆی رێگری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی سەری نەگرت موژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ سووکایەتی بە پۆلیس دەکات .
موژدە مەحمود کە هاوکات لە ریزی ئەو کەسانە دابوو کە هێزی پۆلیسیان بەردباران دەکرد ، بە هاوار کردن هێزەکانی پۆلیسی بە ” سەگ و کۆیلە ناو دەبرد .
ئەو جنێوو سوکایەتییەی موژدە مەحمود لە کاتێکدا بوو کە هێزەکانی پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران دەکرد