سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بە بۆنەی ٦٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە دەکات .

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە

يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان هه‌ر له‌ رۆژى دامه‌زراندنييه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، له‌ خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت و له‌و ڕێگه‌يه‌دا قورباني گه‌وره‌ى داوه‌. له‌ سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه‌ بووه‌، له‌ راپه‌ڕينى ئازارى ١٩٩١ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ ريزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نيدا بوو و رۆڵێكى ديارى له هۆشيارى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئافره‌ت و جێگرتنى له‌ ژيانى سياسى و جومگه‌ كارگێڕى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى و ئابوورييه‌كانى كوردستاندا گێڕاوه‌.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

 

له يادى‌ 68 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ سكرتاريه‌ت و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

 

يه‌كێتي ئافره‌تانى كوردستان هه‌ر له‌ رۆژى دامه‌زراندنييه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، له‌ خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت و له‌و ڕێگه‌يه‌دا قورباني گه‌وره‌ى داوه‌. له‌ سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه‌ بووه‌، له‌ راپه‌ڕينى ئازارى 1991ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ ريزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نيدا بوو و رۆڵێكى ديارى له هۆشيارى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئافره‌ت و جێگرتنى له‌ ژيانى سياسى و جومگه‌ كارگێڕى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى و ئابوورييه‌كانى كوردستاندا گێڕاوه‌.

 

له‌م ياده‌دا به‌وپه‌ڕى رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ تێكۆشان و قوربانيدانى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڕوانين و هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و خه‌باتيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌پێناو‌ پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى ئافره‌تانى كوردستان و وه‌ديهێنانى ته‌واوى ئامانجاكانيان له‌ يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو.

 

سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى ڕزگاريى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانياندا گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون.

 

پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتي ئافره‌تانى كوردستان.

Back to top button