١٧ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە گومانی سیخوڕی کردن بۆ پەکەکە داوا دەکەن لێکۆلینەوە لەگەڵ ئارێز عەبدوڵلا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بکرێت

دوای ئەوەی لە چەند شارو شارۆچکەیەکی سنوری سلێمانی گێرەشێوێنان کە لایەنگرانی پەکەکەن بە ناوی خۆپیشاندان هێرشی سەر دام و دەزگا حکومی و حزبیەکانیان کرد سوتاندیان یەکێتی هێزی بەرامبەر جولاندن.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک کۆمەلێک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی سەرکردایەتی حزبەکەیان لە چەند هەولێکی گوماناوی ئەرێز عەبدولا ئەندامی سەرکردایەتی  یەکێتی ئاگادار دەکەنەوە.

 

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکرای کرد کە گومان دەکرێ ئارێز عەبدوللا سیخوڕی بەسەر یەکێتی دا کردبێت بۆ چەکدارانی پەکەکە و دەنگی کۆبوونەوەکانی یەکێتی تۆمار کردوە و داویەتە پەکەکە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیەی خواکوڕک ئاشکراش دەکات، کە ١٧ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی داوای لێکۆلینەوە لە ئارێز عەبدوللا دەکەن بۆ ئەم مەبەستە واژۆیان کۆکردۆتەوە.

Back to top button