ئەمشەو بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەدرێت

دوای ئەوەی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا سەردانی بەغدایانکرد و لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی و بەرپرسانی حکومی کۆبوونەوە ئەمشەو بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕێککەوتنی هەرێم بەغدا دەدرێت ”
میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە بڕیارە ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە بەشداری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پەیوەندیدار بە بابەتەکە کۆ ببنەوە.
سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کردووە کە ئامادەكاریی راگەیاندنی رێككەوتنێك كە چارەسەری بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بکات .