ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانییەوە

دوای ئەوەی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆی لە نێوانی شارەکانی پارێزگای سلێمانی و هەلەبجەو یەکە ئیداریەکانی راپەڕین و گەرمیان راگەیاند کەمێک لەمەو بەر راگەیێندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە،هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.

لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى بڕیاریدا بە:

1. لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە،هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.
2. هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە.
3. هەڵمەتى دەستگیرکردن بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەوانەى کە پێشهێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە ئەوانەى زیان دەگەیەنن بە موڵکى گشتى.
٤. پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن پابەند بن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنى بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.

 

Back to top button