نووسەرێک هەوالێکی ماڵپەڕی شارپرێس بەدرۆ دەخاتەوە

دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێک بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی  لە هەولێرەوە دەچوون بۆ سلێمانی لە بازگەی یەکێتی لە سماقولێ رێگایان لێگیراو رێگە نەدرا بچنە سلێمانی کەچی مالپەڕی شار پرێس دەنوسێت لە هەولێرەوە رێگری کراوەو نووسەرێکیش وەڵامیان دەداتەوە

نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: كەمال ڕەوف بە بازگەکانی یەکێتی لەسماقوڵی ئەڵێت بازگەی ھەولێر، بە بازگەکانی ھەولێریش دەڵێت بازگەی پارتی.

ئەو نووسەرە دەشنوسێت ئەمڕۆ پەرلەمانتارە کەبابخۆرەکان لە بازگەی سماقوڵیی یەکێتی تڕۆ کراون، کەچی ئەڵێت بازگەی ھەولێر ڕێی لێگرتوون و حەقە کەسێک ئەم ڕەشە وڵاغە تێ بگەیەنێت، بازگەی ھەولێر ڕێی پێدان بێنەوە ھەولێر، ئەوە بازگەی یەکێتی بوو ڕێی پێ نەدان کەلە ٩١ەوە بەدەست یەکێتیەوەیە.

 

Back to top button