زیدان لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ نایەوێت رووبەڕووی ئەم یانەیە بێتەوە
زیدان لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ نایەوێت رووبەڕووی یانەیەک بێتەوە و لە کۆی چوار یانە کە ئەگەر هەیە رووبەڕووی زیدان ببنەوە، زیزۆ تەنیا لە رووبەڕووبوونەوەی لایپزیگ دەترسێت.
ماڵپەڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زینەزین زیدان راهێنەری ریال مەدرید لە نێوان ئاتاڵانتا، پۆرتۆ لایپزیگ و لازیۆدا نایەوێت لە قۆناخی 16 بەر لایپزیگی ئەڵمانی بکەون.
ماڵپەڕە مەدریدییەکە کە نزیکە لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، زیدان لە لایپزیگ دەترسێت و پێیوایە ئەو یانە ئەڵمانییە مەترسییە لەسەر یانەکەی، کە بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم سەرکەوت و مانچێستەر یونایتد نەیتوانی لەو کۆمەڵەیە سەربکەوێت و وەرزی رابردووش لایپزیگ گەیشتە پێش کۆتایی و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە.