لەبەغدا هێزە ئەمنیەكان تەقە لە پەرلەمانتارێكی كورد دەكەن
خواكوڕك
لەبەغدای پایەتەختی عێراق دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی كورد دەیویست بەرەو فڕۆكەخانەی بەغدا بچێت, لە لایەن كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی گەورە سیاسیەكی عێراق تەقەی لێكراوە, پەرلەمانتارە كوردەكەش دەلێت:” لە بنكەی پۆلیسی ناوچەی سەوز داوای یاسایی تۆماردەكەم”
(عادل نوری) ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق بە میدیا عەرەبیەكانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەلایەن كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی (عەمار حەكیم) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان تەقەی لێكراوەو هەوڵیش دراوە بە ئۆتۆمبێل هێرشی بكرێتە سەر, كە هێرشەكە بۆ سەری لەشەقامی فڕۆكەخانە لەشاری بەغدا ئەنجامدراوەو ئەویش ژمارەی سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی تۆماركردووەو لەبنكەی پۆلیسیی ناوچەی سەوزیش سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەشلێت, ئەو لەلایەن پاسەوانەكانی (عەمار حەكیم) قسەی ناشرینی پێ ووتراوەو ئێستا ئەو سكاڵا تۆمار دەكات بە تاوانی هەوڵدان بۆ تیرۆركردنم.