به‌شیر حه‌داد هۆشدارییەکی به‌په‌له ده‌دات
به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ بۆ په‌رله‌مان، مه‌ترسیداره و له داهاتوو كێشه بۆ مووچه‌خۆران دروست ده‌كا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە ١٢ی ١٢، به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێك دا بڵاوی كردەوه، بۆ یه‌كه‌م جاره ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، بۆ په‌رله‌مان دا‌و ده‌كه‌وێت و ئه‌مەش مه‌ترسیداره، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی دارایی ده‌بێ.
ئه‌وا له مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١، كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه روو ده‌دات
روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت و كێشه بۆ دابه‌شكردنی مووچه له مانگه‌كانی داهاتوو دروست ده‌كات.
ئه‌وه له كاتێكدایه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به خێرایی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، له په‌رله‌مان په‌سند نه‌كرێ، ئه‌وا له مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١، كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه روو ده‌دات.
هاوكات په‌رله‌مانی عێراق بۆ پركردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له بودجه‌ی ٢٠٢١، یاسای قه‌رزی په‌سند كرد، بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ٢٠٢١ دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌و یاسایه به‌بێ كورد له په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێنرا.