وەزارەتی نەوتی عێراق: لەگەڵ ههرێمی كوردستان دەگەینە ڕێككەوتن
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدهگهێنێت، بەم نزیکانە لەسەر داهاتی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگەنە رێکەوتن.
کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە كوردستان24ى ڕاگهیاندووه ، هیواخوازین حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستان، ھەردوولا جددی بن لە چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان لە نێویشیاندا دۆسیەی نەوت، پشتیوان بەخوا کە گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرای دەکەین.
سەبارەت بە تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوتی كەركووك لە كێڵگەی خەبازە ڕایگهیاندووه ، لە سەردانێكماندا بۆ كەركووك بە دواداچوونمان بۆ تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوت لە كێڵگەی خەباز كرد، کە هەردوو بیری 44 و 33 بوو، دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکە جارێکی دیکە بەگەڕی دەخەینەوە، كە بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بیرەی زیانی بەرکەوتووە 2000بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه ، هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی ھەرێمی کوردستان، رۆژانە 100 هەزار بەرمیلە و داهاتەکەی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ دەگەڕێتەوە.