کەشناسی هەرێم : لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، سبەی لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت.

لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما (16) و سبەی (15) پلە دەبێت، لە هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (17) و سبەی (16) پلە دەبێت.

لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما (16)، سبەی (15) پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما (19) و سبەی (18) پلە دەبێت

Back to top button