عادل عه‌بدولمه‌ھدی لێدوانێكی عه‌بادی بەتوندی ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق رایدهگهێنێت، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق نه‌بووه.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، ره‌تیكرده‌وه، ره‌زامه‌ندیی به‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مریكا دابێت كه له سێی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩دا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرده ئامانج و راشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه له‌وباره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه.
دوێنێ ھه‌ینی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌ركرده‌ی ھاوپه‌یمانی نه‌سر، راگه‌یاندبوو، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ھه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌ھدی موھهندیدسی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، كرده ئامانج، ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه.