شاندى هەرێم کۆبونەوەى لوتکە لەگەڵ کازمى و بەرپرسانى باڵاى عێراق ئەنجام دەدات

شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دزەگایی میدیایی خواکوڕك کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ دەبنەوە و کۆبوونەوەکەش گرنگ دەبێت.

چوار رۆژە شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی کۆبوونەتەوە.

Back to top button