ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا: ئێران مەترسیدارترە لە داعش

خواكوڕك
دوای تێپەڕینی تەنها 18 رۆژ بەسەر سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا, ئاستێكی گەورەی ناڕەزایەتی لە بەر پرسە باڵاكانی نێو كابینەی ترەمپ دژ بەئێران هەستی پێدەكرێت بە تایبەت دوای تاقی كردنەوەی موشەكی بالستیك كە توانای هەلگرتنی كلاوی ئەتۆمی هەیە ناڕەزایەتیەكان بەرفرە تربوونە, لە دواهەمین لێدوانی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا دەلێت:” ئێران مەترسیدارترە لە داعش”
مایكل فلین ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ فۆكس نیوز ئاماژەی بە مەترسیەكانی ئێران كرد و ئەوەی خستەڕو گوتی :”ئێران بۆتە كانگای تیرۆر، وە هاوكاری بەردەوامی حوسیەكانی یەمەن دەكات و دەستوەردانەكانی لە عێراق و سوریا لە ئاستێكی مەترسیداردایە.
فیلین دەشلێت:” دەبێت ئەمریكا كۆتایی بەو دەستوردانانەی ئێران بهێنێت، چونكە تا ئێستاش لەعێراق هەندێك سەركردەی ئێرانی شەڕەكان بەڕێوە دەبەن و ئەوەش وایكردووە ئێرانیەكان خۆیان بە خاوەنی عێراق بزانن.
لە وەڵامی پرسیاری مەترسیەكانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ مەترسیەكانی داعش لە ناوچەكە, ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا گوتی:” پێم وایە ئێران مەترسیدارترە لە داعش.

Back to top button