بزانە توركیا لە سۆماڵ خەریکی چ پیلانێکە

 

دوای سوریا، لیبیا و کاراباخ، میدیا ناوخۆییەکان راپۆرتیانداوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی داوە بە خزمەتگوزاریە ئەمنییەکان بۆ گواستنەوەی شەڕڤانە بەکرێگیراوەکان بۆ سۆماڵ

بە وردی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی ” زەمان ” ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە ، بە وتەی سەرچاوە تایبەتەکانی سووریا، پشتڕاستی کردووەتەوە کە گواستنەوەی شەڕڤانان لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی میلیشیا سۆماڵییەکان کە بۆ ئیدارەی ئەردۆغان لە مۆگادیشۆ و بە فەرمانی سەرۆک کۆمار دڵسۆزن ، ئەنجام دەدرێت .

ئەو سەرچاوە، وتیشی: شوێنکەوتوانی ئەردۆغان ڕۆژی 12ی تشرینی دووەم لە گوندی میدان ئاکەبس لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە شاری عەفرین کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبردووە، بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ ناردنی ژمارەیەک لە شەڕڤانانی پڕۆ توركی بۆ سۆماڵ

Back to top button