پەرلەمانتارێكی پارتی بۆ مالكی: گەردەلولی سەربەخۆیی بە كەسانی وەك تۆ بەری پێ ناگیرێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق, چەندین جار لێدوانی دژ بە ئیرادەی سەربەخۆی كوردستان داوەوە لە هەولی پێكهێنانی بەرەیەكە دژ بە سەربەخۆیی كوردستان, پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان دەلێت:” دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بە پێی قانونی (سروشتیی) مافی میلەتان رادەگەیەنین”
ئاری‌ هەرسین لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك دەنوسێت:” ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بە پێی قانونی (سروشتیی) مافی میلەتان ڕادەگەیەنین… پشت ئەستور بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان ڕایدەگەیەنین… بە باسك و بازوی مەردانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەیپارێزین”.
ئاری هەرسین لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەی دەلێت ” بۆ راگەیاندنی سەربەخۆی نە ئیزن لەكەس وەر دەگرین و، نە لە چاوسوركردنەوەی كەسیش سڵ دەكەینەوە. چونكە ئازادی دەسێندرێ و سواڵ ناكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بۆ نوری‌ مالكی‌ دەڵێت: “تۆش و كەسانی شۆڤێنیستی وەك تۆ (لە هەر قەومێك بن) ئەوەی لە دەستت نەهاتوە بیكەن, چونكە گەردەلولی سەربەخۆیی بە كەسانی وەك تۆ و هەموو دونیا بەری پێ ناگیرێت”.

Back to top button