دوای دە رۆژ ئاشکرا بوو ، ئەوسێ هاونشتیمانییەی هەرێمی کوردستان چۆن کوژراون

 

سێ هاونشتیمانی هەرێمی کوردستان لە ناوجەی دێرەلووک بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بوو بێسەرەشوێن بوون .

ئەو سێ هاونشتیمانییە دە رۆژ پێشتر سەردانی ناوچەکانی نیروەڕێکانیان کردبوو ، بەڵام نەگەڕابوونەوە ، لە دوای ئەو ماوەیە ، خەڵکی گوند و خزمو کەس و کار بەشوێنیان دا دەگەڕێن و ئەمڕۆ تەرمی هەرسێک هاوولاتییەکە دەدۆزنەوە .

لە دوای دۆزینەوەی تەرمەکان دەرکەوتووە ، ئەو سێ کە سە بە بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە

ئەوسێ کەسە کە ناویان موحسین و حەسەن و سەفەر بووە تەمەنیان لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٥ ساڵدا بووە

Back to top button