بەغدا لە شایستە دارایەكانی كوردستان دەستی كردووە بە دروست كردنی فەوجی جاشایەتی
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بەغدا لە بودجە و شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان كە چەندین ساڵە بەبریارێكی نادەستوور بریتی دەستی كردووە بە دروست كردنی فەوجی جاشایەتی بەناوی حشدی كوردی”.
لەو بارەیەوە نووسەر و رۆژنامەنووس سیامەند یاسین، دەلێت ئەو جۆڕە لە فەوجە دروستكردنە پێمان دەلێت كە ئێستا لەسەردەمی رژێمی سەدام دا دەژین، چونكە سەدامیش لەژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ فەوجی جاشایەتی دەكردەوە، وەك ئەوەی ئێستا بەغدا لەكەركووك ئەنجامی دەدات”.
ئەو رۆژنامەنووسە بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك دەشلێت، دروست كردنی ئەو فەوجە جاشە لە كەركووك لەسەر بودجە و شایستەدارایەكانی هەرێمی كوردستانە واتا ئەو پارەیەی كە پێشتر دەدارا بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئێستا بەغدا فەوجی جاشایەتی پێدەكاتەوە، ئەوەش سەرەتایە و ئەگەری هەیە لەناوەخۆی كوردستانیش دا واتا لەپارێزگای سلێمانیشدا بەم شێوەیە فەوجاتی جۆڕاو جۆڕ بكاتەوە”.
سیامەند یاسین دەلێت” بەم هەنگاوە بەغدا بەتەواوی خۆی ئاشكرا كردووە كە نیازی كۆتایی هێنانی بە كورد و هاوشێوەی سوونە لەعێراق، هەندێك لایانی كوردیش ئامادەن بۆ ئەو كۆتایە، دەیانەوێت بەتەواوی رایەك لەناو خەڵكیش دروست بكەن بۆ كۆتایی هێنان بەقەوارەی هەرێمی كوردستان.