نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوە شاندنی باڵای هەرێم بڵاو کردەوە
لە دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردووک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمبارەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئاماژە بە بەشداری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کراوە کە سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی دانوستانی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردوە .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كرا، كه مانگی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه تاووتوێ كران، به‌و شێوه‌یه‌ك كه له دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاو بگیرێت.
لە دوای کۆبوونەوە دەنگۆیەک هاتە ئاراوە کە گۆیا پێشنیازێكی حكومە‌تی عێراقی بۆ ناردنی بودجە‌یە‌ك بۆ ھە‌رێمی كوردستان لە‌لایە‌ن ئە‌ندامێكی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستانەوە ڕەتکراوەتەوە بەڵام سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رە‌تیكردە‌وە كە شتێكی لە‌و جۆرە ھە‌بووبێت و بە رووداوی راگەیاند “ئە‌وە‌ی گوتراوە دوورە لە راستییە‌وە.”