زانایەکی ئیسرائیلی : بوونەوەر لە هەسارەکانی دیکە هەیە و سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لەی ئاگادارە

 

بەرپرسی پێشووی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئیسرائیل دەڵێت ؛ بەڕاستی بوونەوەر لە هەسارەکانی دیکە بوونیان هەیەو زۆر ئاسایی وەک مرۆڤ لەو هەسارانەدا دەژین ، لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش ئەوەیان پشڕاست کردۆتەوە .

وەک جەنەڕاڵ زەخیرە حاییم ئیشید باسی دەکات ، ئەو زانیاریانە لە لایەن ” ناسا” وە پشڕاست کراونەتەوە و دۆناڵد ترەمپیش لەی ئاگادارە

ئەو گوتانەی بەرپرسی پێشووی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئیسرائیل لە گۆڤاری هەفتەنامەی ( حەوت رۆژ ) بڵاو بۆتەوە

حاییم ئیشید لە درێژەدا گوتوویەتی ، بوونەوەرەکان لە هەسارەکان دەژین بەڵام بە شێوەیی گشتی خۆیان لە مرۆڤی گۆی زەوی دەپارێزن و پێیان وایە مرۆڤ ئیستا نەگەیوەتە ئەو ئاستەی ئەوە قەبوڵ بکات .

ئەو جەنەڕاڵە ٧٨ ساڵە ئاماژە بەوەش دەکات چەندین جار پێوەندییان بە مرۆڤەوە کردووەو هەندێک ئاڵ و گۆڕی زانیاری کراوەو ترەمپیش لەی ئاگادارە .

سەرچاوە ، رادیۆ فەردا

ش، ب

Back to top button