دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نیشتیمانی كار بە زۆرینە دەكەن
خواكوڕك
دوای چەندین دانیشتن لە نێوا لیستە شیعیەكانی عێراق لە ئێستادا هەولی ئەوە دەنرێت لە نێوان هاوپەیمانی نیشتمانیو و دەولەتی یاسا لیستی زۆرینە پێكبهێنرێت,ئەندامێكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەلێت :”لێك نزیك بوونەوە لە نێوان هەردوو فراكسیۆنی دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانی نیشتیمانی هاتووەتە ئاراوە بۆ دروستكردنی حكومەتی زۆرینە.
موەفەق روبەیعی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسییدا بۆ چەند ماڵپەرێكی عێراقی ئاشكرای كرد ” كە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی تەنها ڕێگەی چارەسەری نیشتیمانی و ڕێگرییە لە دابەشبوونی عێراق و لێك نزیكبونەوە و لێك تێگەیشتنی نوێش لە نێوان هەردوو فراكسیۆن هاتووەتە ئاراوە .
روبەیعی راشیگەیاند :” بۆقۆناغی داهاتوو حكومەتی زۆرینە دروست دەكرێت و پەڕلەمانیش بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی دەكات ، بەوەش دەستێوەردان لە كاروباری عێراق كەمتر دەكرێتەوەو ڕێگری لە پەیوەندی دەرەوە دەكرێت “.
شایەنی ئاماژە پێدانە لێدوانەكانی ” موەفەق روبەیعی ” پەڕلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دوای ئەوە دێت كە “عەممار حەكیم ” سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم باسیان لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی پرۆژەی ئاشتەوای نیشتیمانی كرد