گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی سنوری سلێمانی وا راگه‌یێندرا كه گوایه‌و ئه‌ندامێكی شاندی دانوستاندنكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده نه‌بووه كه پێشنیاری وه‌رگرتنی بوودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه قبوڵ بكات، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه كە شتێكی لە‌وجۆرە دوورە لە‌ڕاستیە‌وە.
سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی رایگه‌یاندووه له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه گوایه ره‌تكراوه‌ته‌وه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێردرێت رایگه‌یاندووه كە شتێكی لە‌وجۆرە نه‌بووه‌و ئە‌وە‌ی گوتراوە دوورە لە‌ڕاستیە‌وە و تا ئێستا كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وامن و دواتر دە‌رئە‌نجامە‌كانیان دە‌خە‌ینە روو”.
ئه‌و قسانه‌ی گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمییش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە‌بە‌غدایە، به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی دارایی و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.