میدیاكانی عێراق حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق رێككه‌وتن

دواى ئه‌وه‌ی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكرد بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی ئه‌مڕۆ دوا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدا.

 

میدیاكانی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی هونەری حکومەتی عێراق لەکۆبونەوه‌كانیان هەردوولا گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنی تەواوەتی.

هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆ ده‌كرێت.

Back to top button