جۆ بایدن: ئه‌مریكا ده‌گه‌رێته‌وه‌ نێو رێككه‌وتنی پاراستنی كه‌ش و هه‌وا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی دنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی پاراستنی كه‌ش و هه‌وا كه‌ له‌ پاریس دامه‌زرا ده‌كشێته‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو رێككه‌وتنه‌كه‌.

جۆ بایدن سه‌رۆك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو رێككه‌وتنی پاراستنی ژینگه‌ كه‌ له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا دامه‌زرا.

 

Back to top button