فڕۆكه‌ی B52ـی ئه‌مریكا له‌ سنوری نێوان عێراق و سوریا  ده‌سوڕێته‌وه‌

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 52ی گه‌ڕانده‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،  و چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ ئاسمانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌سوڕێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ لە نزیک سنووری عێراق، بەسەر خاکی سووریادا فڕیوە.

ماڵپه‌ڕی مه‌علومه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ بۆ وماوه‌ی دوو رۆژه‌ فڕۆکە زەبەلاحەکانی B52ی ئەمریکی بەسەر خاکی سووریادا فڕیون، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت“.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ به‌ مالپه‌ڕی مه‌علومه‌شی راگه‌یاندووه: “جوولەی نائاسایی فڕۆکەکان لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا بیندراوە و دوپات کراوەتەوە، کە فڕۆکەی زەبەلاحی B52ی ئەمریکی بوونە، بەڵام نازانین هۆکاری ئەم هەستان و سووڕانەی ئەم فڕۆکە زەبەلاحانە چی بووە“.

پێشتر لە راگەیاندنەکاندا ئاماژە بەوە کرا، سەرکردایەتیی ئەمریکا فڕۆکە زەبەلاحەکانی B52ی لە بنکەکانەوە هەستاندووە و روویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

Back to top button