سهركردهیهكی رۆژئاوای كوردستان: بوونی سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی ئاژاوەیە
دواى ئهوهی له ماوهی رابردوو پارتی كرێكارانی كوردستان له باشوری كوردستان هێرشی كرده سهر هێزهكانی پێشمهرگه و له ئێستاشدا خۆی خزاندۆته نێو خۆپیشاندانهكان و ههڵدهكوتێته سهر بارهگا حزبی و حكومیهكان، سەرکردەیەکی رۆژئاوای کوردستان ئاشكرای دهكات كه پەکەکە دەستدرێژی دەکاتە سەر بەشەکانی دیکەی کوردستان.
شاهین ئەحمەد، سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا (پەدەکەسە)، کە لایەنێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)یە له بارهی جموجۆلهكانی پهكهكه رایگەیاندووه بوونی پەکەکە لە دەرەوەی گۆڕەپانی خەباتی خۆی، کە باکووری کوردستانە، نایاساییە و هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێت، ”پێویستە پەکەکە چیتر دەست لەکاروباری پارچەکانی دیکەی کوردستان وەرنەدات و بگەڕێتەوە سەر گۆڕەپانی خەباتی خۆی“.
سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا جەختی لەوە کردەوە، کە بوونی پەکەکەلە پارچەکانی دیکەی کوردستان ”دەستدرێژییە بۆ سەر گەلی کوردستان و بەهانەدانە بە تورکیا بۆ بۆردومانکردنی ئەو بەشانەی کوردستان“.
ئەو سەرکردەیەی پەدەکەسە هەروەها رایگەیاند، کە بوونی سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، کە تاکە کیانی فەرمی و دانپێدانراوی گەلی کوردستانە، بۆ دروستکردنی ئاژاوەیە لەو بەشەی کوردستان و دروستکردنی شەڕە لەگەڵ تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئامانجی پەکەکەش لەوە، لەناوبردنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و ئەزموونی دیموکراتیی کوردستانە.