هاووڵاتیه‌كی شنگاڵ: په‌كه‌كه كچی منی رفاندووه‌و وێنه‌شی بڵاو بۆته‌وه كه له‌لای ئه‌وانه كه‌چی په‌كه‌كه ده‌ڵێت لای ئێمه نیه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/1-4.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 پێشمه‌رگه شنگاڵی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرد، چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان خزانده نێو شاره‌كه و چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كیان كرده‌وه له‌و كاته‌وه چه‌ندین منداڵیی كوردانی ئێزیدیان رفاندووه‌و هاووڵاتیه‌كیش ده‌ڵێت به سه‌دان منداڵ و گه‌نج رفێندراون.
هاووڵاتیه‌كی شنگال كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین له په‌یامێكدا بۆ ده‌زگای میدیای خواكوڕك ده‌ڵێت له دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگاڵ جێگیر بوو به سه‌دان گه‌نج و منداڵی رفاندووه‌و چه‌كداری كردوون.
ئه‌و هاووڵاتیه ده‌شلێت یه‌كێك له رفێندراوه‌كان كچی منه كه نێو رفێندراوه‌كان وێنه‌ی هه‌یه كه چی چه‌ندین جار چوومه‌ته‌لای په‌كه‌كه ده‌ڵێن كچه‌كه‌ی تۆ لای ئێمه نیه.
![](https://www.basnews.com/media/k2/galleries/632098/118917832_3300350520000218_317165214915411589_n.jpg)
![](https://www.basnews.com/media/k2/galleries/632098/119047961_3592348804166035_2580027977538891848_n.jpg)