لەبەر ئەم پێنج هۆكارە باینجان بخۆن .. نهێنییەكانی بزانن

خواردنی باینجان چەندین سوود بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، چونكە باینجان پێكدێت لە ئاسن و كالیسیۆم كە بۆ لەشی مرۆڤ گرنگە، سوودەكانی باینجان بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. باینجان بەسوودە بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر لەخوێنداو هاوسەنگی دەپارێزێت بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كەنەخۆشی شەكرەیان هەیە

2. بەهۆی بوونی ڤیتامین  تێیدا ڕێگری دەكات لەخوێن مەیین.

3. دەبێتە هۆی ڕێكخستنی پەستانی خوێن و نەهێشتی دڵەڕاوكێ.

4. بۆ چاڵاكردنەوەی سوڕی خوێن بەسوودە.

5. لەبەرئەوەی زۆربەی ڤیتامینەكەی لەتوێكڵەكەیدایە واباشترە بەشێكی زۆری توێكڵەكەی لێنەكرێتەوە

Back to top button