مەسرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌كات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد، بۆ كۆچی دوایی باوکی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

Back to top button