کەشناسی هەرێم: شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کەشناسى هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانى هەرێم بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و باران بارین و بەفر لە هەندێ شوێن دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بەمەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند: کەش و هەواى ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەى دووشەممە، ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت.
سەبارەت بە ئەگەرى باران بارین کەشناسى هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ و سبەى ناوچە شاخاوییەکان کەمێک باران هەیە و سەنتەرى دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى ئەگەرى نمە بارانى کەمێک زیاترە.
هەروەک ئاشکرایکردوە، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان دابارین لەسەر شێوەى بەفرى سووک دەبێت بە تایبەتى حاجى ئۆمەران.