کارەبای هەولێر هەواڵێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی بەدرۆ دەخاتەوە
کارەبای هەولێر کەناڵی ئێن ئاڕتی بەدرۆدەخاتەوە لەسەر ئەو هەواڵەی کەلە سەرپێدانی کارەبای نشتیمانی لە هەولێر بڵاوی کردبوەوە و گوایە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و کارەبا لە تەواوی هەولێڕ بدڕاوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست دەزگایی میدیایی خواکوڕك كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه و خشتەی پێدانی کارەبا وەک ڕۆژانی پێشووە و هیچ گۆڕانکاریەک تێدا نەکراوە ، سه‌باره‌ت به خشته‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتییان نه‌كه‌وێت، له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر پێداچوونه‌وه بۆ خشته‌ى كاره‌باى مۆلیده كرا و بڕیار درا ته‌نیا له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو، مۆلیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه.
یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تا كاتژمێر 1ی شه‌و
له‌مباره‌یه‌وه قارەمان مەولوود، سەرۆكی لێژنەی به‌دواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: “خشته‌ى پێدانی کارەبای مۆلێدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ ئەو مانگە، لە کاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ و 3ى عه‌سر بۆ 1ى شه‌و، ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانى نه‌بێت، مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە میدیاكانی سلێمانی بەتایبەتی کەناڵی ئێن ئاڕتی و ئەوانەی كە بەشێكی زۆری كارەكانیان بۆتە بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەبارەی هەولێر، بانگەشەی ئەوەیان كردووە گوایە كارەبای نیشتمانی لە هەولێر بڕدراوە.