پەیوەندی توركیا و یۆنان ئاڵۆزتر بووە

پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند،کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەنیازن تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دوو هاوڵاتی کە لە دوورگەی ڕۆدس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کار دەکەن، دروست بکەن.

بەپێی میدیاکانی یۆنان، لەو بڕوایەدان ئەو دوو پیاوە سیخوڕییان بۆ تورکیا کردووە، یەکێک لە گومانلێکراوەکان کار لەسەر کەشتیەك دەکات کە لە ڕۆدسەوە بۆ دوورگەیەک لە کەناراوەکانی تورکیا دەڕوات، لە هەمان کاتدا کاری دیکەش لە کونسوڵخانەی تورکیا لە ڕۆدس دەكات.

بەپێی میدیاکانی یۆنان، ئەو کارپێکەرەی بەلەمی دووەم گومانلێکراوەکەی ناوی زانیاری لەبارەی شوێنی کەشتیە دەریاییەکانی یۆنان و چەند کارێکی دیکەی پەیوەست بە سوپای یۆنان لەو دوورگەیە دابین کردووە.

Back to top button