ئەمریكا سزای توركیا دەدات

دواجار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی پڕۆژە یاسای پارەدانی بەرگری پەسەند کرد کە سزاکانی دژ بە تورکیا لەخۆ دەگرێت و کۆمپانیاکانی پیشەسازی گەورەی چەک و ژمارەیەک لە بازرگانەکانی تورکیای کردە ئامانج و ئەوەش بووە ئەمەش سەرەتای سزاکانی دیکە کە لەوانەیە توندتر بێت ئەگەر ئەنقەرە هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەکانی لە ناوچەکەدا ڕانەگرێت.

سزاکان بەشێکن لە یاسای کاستا، دژی پاشەکشانی کڕینی ئەنقەرە لە سیستمی موشەکی ئێس-400 لە ڕوسیا، کاستا یاسای فیدراڵییە کە ئەمریکا بۆ سزادانی دژبەرانی خۆی، سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و کۆریای باکور و ڕوسیای پەسەند کردووە، ئەو پرۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی پیران ی ئەمریکا دەرکراوە و لە 27ی تەموزی 2017 تێپەڕبووە.

سەرچاوە: سکای نیوز

 

Back to top button