کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدادا بەشدار دەبێت

 

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی عێراقی ، ئەمڕۆ کۆمپانایی بە بازارکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت ، بەشداری سۆمۆ لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوێکی گرینگە بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە نێوانی شاندی هەرێم و بەغدا دا .

لەمبارەوە سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی  هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکدا گوتی :  لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا  داهاتی هەناردەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان تاوتوێ دەکرێت ، هەروەها وردەکاریی چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی بودجە، کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە دەکەوێتە بەر باس و کفتوگۆ .

 

Back to top button