سبەی دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ سبەی دووشەممە بڵاو کردەوە
بەپێی خشتەكە، سبەی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ی مامۆستا و كارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
– وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
– خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
– ئەنجوومەنی دادوەری
– وەزارەتی داد
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– دیوانی چاودێریی دارایی
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی دەسپاكی
– كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی
– دەزگای گشتیی كاروباری مین