هۆشداری دەدرێتە کەناڵی ” پەیام ” ی کۆمەڵی ئیسلامی

 

وەزارەتی رۆشنبیری  بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە کەناڵی پەیامی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ، لە بنەمای یاسایی ڕاگەیاندن لا نەدات و هۆشداری دەدات  لە داخستنی ئەو کەناڵە

لە نووسراوەکەدا هاتووە پێویستە کەناڵی پەیام دەست لە بڵاو کردنەوەی دیمەنی توند وتیژی و سووتاندنی بارەگاکان و فەرمانگە  حکومەییەکان  دەست هەڵگرێت ، کە هەنادانێکی ئاشکرایە بۆ بەردەوامی ئەو خۆپیشاندانانە و ئاژاوەگێڕی زیاتر

بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی ڕاگەیاندن لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات لە ئەگەری بەردەوام بوون کەنالەکە دادەخرێت

Back to top button